حکوومەتی عێراقی بڕیارێکی لەبەرژەوەندی قوتابیانی کورد دەدات

حکوومەتی عێراقی بڕیارێکی لەبەرژەوەندی قوتابیانی کورد دەدات
حکوومەتی عێراقی بڕیارێک بۆ ئەو قوتابیانە دەردەکات کە لە ناوچەکانی عێراق مەترسیان لەسەرەو دەیانەوێت بگەرێنەوە ھەرێمی کوردستان.



سەلام خۆشناو بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، رایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی عێراق بڕیارێکی لە بەرژەوەندی قوتابیانی کورد لە ناوچەکانی عێراق دەرکردوە، بڕیارماندا ھەر قوتابیەکی کورد کە لە ناوەراست و باشوری عێراق دەخوێنێت دەتوانێت لە زانکۆکانی کوردستان دەوام بکەن، جا بە گواستنەوە بێت یان بە میوان بێـت، ئێمە رێگە پێدان بەو قوتابیانە دەدەین.

سەلام خۆشناو ئاماژەی بەوەشدا ئەو قوتابیانەی دەترسن بڕۆنەوە زانکۆکانی بەغدا و ناوچەکانی تری عێراق دەتوانن لەو بڕیارە سودمەند بن، گوتیشی: بەشێکی زۆری قوتابیانی کورد بە تایبەت لە بەغداو ھەندێک ناوچەکی تری باشوری عێراق ناوێرن بچنەوە خوێندنی خۆیان ئەو قوتابیانە لە لایەن ئێمەوە رێگەپێدانیان بۆ دەکرێت بۆ گواستنەوەیان بۆ زانکۆکانی ھەوڵیر و دھۆک و سلێمانی .

بریکاری وەزارەتی خوێندنی بالای عێراق ھێمای بۆ ئەوەکرد لە موسڵ زانکۆکانیان راگیراون و دانیش بەو زانکۆیانە نانێین کە لە لە لایەن داعش بەرێوە دەبردرێن.






باسنیوز
Top