له ئه‌نبار سه‌دان كه‌سی هۆزی بونهمر له لایه‌ن داعشه‌وه گه‌مارۆدراون
نه‌جم عه‌لیاوی كه یه‌كێكه له سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له لێدوانێكدا بۆ ئانادۆڵو گوتی: "چه‌كدارانی رێكخراوی داعش به سه‌دان كه‌سی هۆزی بونهمر یان له ناوچه‌ی ئهزووییه به دیل گرتووه.
عه‌لیاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له نێو گه‌مارۆدراوه‌كان ئافره‌ت و منداڵ و په‌كه‌وته هه‌یه و ماوه‌ی سێ رۆژه هه‌موو جۆره خۆراك و خواردنه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌كردوون.
سه‌رۆك هۆزه‌كه دووپاتیكرده‌وه، چه‌كدارانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی گولله‌بارانكردنی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان كردووه و بۆیه داوایان له حكومه‌تی ناوه‌ندی كردووه به په‌له هێزی پشتیوانی بۆ شكاندنی گه‌مارۆكه و رزگاركردنی سه‌دان دیله گه‌مارۆدراوه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌نبار بكات.
