ئاژانسی هه‌واڵی رویته‌رز له‌سه‌ر زاری رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بڵاوی كردۆته‌وه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر پارێزگای ئه‌نبار و داگیركردنی هه‌ردوو شاری هیت و كوبه‌یسه 30 هه‌زار خێزان ئاواره‌بوون كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 180 هه‌زار كه‌سه، هه‌روه‌ها تیرۆریستانی داعش توانیوویانه رۆژی دووشه‌مه ده‌ست به‌سه‌ر كامپێكی سه‌ربازی عێراقدا به‌دووری 8 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شاری هیت گرتووه و له هه‌مانكاتیشدا تیرۆریستانی داعش له بیابانی رومادی له پێشره‌ویدان به‌ره‌و شاره‌كه، به‌پێی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانیش ئه‌م پێشره‌وییه‌ی داعش بۆ گرتنی رومادی به هاوشێوه‌ی موسڵ، بۆ ئه‌وه‌یه كه له به‌غدای پایته‌خت نزیك بێته‌وه یان هه‌وڵێك به‌غدا له‌گه‌ڵ باشوری شیعه داببرێت و ریگه نه‌دات پێداویستی سه‌ربازی بگه‌یه‌نرێته به‌غدا.