فڕۆكەیەكی عێراقی بە هەڵە هاوكاری بۆ داعش فڕێدەداتە خوارەوە
حەكیم ئەلزەمیلی، پەرلەمانتاری شیعە لە پەرلەمانی عێراق بە تەلەفزیۆنی ئێن بی سی گوتووە،" بەهۆی بە هەڵە هەڵدانە خوارەوەی خواردن، خواردنەوە و كەلووپەلی سەربازی لە لایەن فڕۆكەیەكی عێراقییەوە، دەستمان بە لێكۆڵنەوە كردووە".
ئەم پەرلەمانتارە هەروەها دەڵێت،" سەربازە عێراقییەكان زۆر پێویستیان بەو پێداویستیانە هەبووە كە لە فڕۆكەكەوە هەڵدراونەتە خوارەوە، بەڵام كەمی شارەزایی فڕۆكەوانەكان ئەم هەڵە بەرچاوەی لێكەوتووەتەوە".
هەروەها لیواییەكی سوپای عێراق كە نەیویستووە ناوەكەی ئاشكرابكرێت، بە هەمانشێوە هەواڵەكەی پشتڕاستكردووەتەوە و گوتوویەتی،" ئەم هەڵەیە هەفتەی رابردوو روویداوە".
ئەلزەمیلی هەوەها دەڵێت،" ئێمە بەهۆی ئەم هەڵەیەی فڕۆكەوانەكەوە بە رێگایەك لە رێگاكان بووینەتە رێخۆشكەر لەبەردەم كوشتنی سەربازانی عێراقی و یارمەتیدانی چەكدارانی داعش".
رووداو
