هیچ وەزیرێکی کورد بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ناکات

 هیچ وەزیرێکی کورد بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ناکات
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هیچ وەزیرێکی کورد بەشداری کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ناکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی ئەیلوول، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەبەستێ و بە گوتەی فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، کە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی وەزیرە کوردەکان سوێندی یاساییان نەخواردووە، بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناکەن".

لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، فازڵ نەبی گوتی، بڕیارە بڕیار لەسەر بودجەی فیدراڵی 2014ـی عێراق بدرێ و رەوانەی پەرلەمان بکرێتەوە، وێڕای باسکردنی ناردنی بودجەی کوردستان.

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق هەروەها رایگەیاند، کە "بڕیاربوو د. رۆژ نووری شاوەیس، جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە نوێنەرایەتی کورد لە کۆبوونەوەکە ئامادەبێت، بەڵام جارێ دیار نییە بەشدار دەبێت یان نا".







رووداو
Top