كارمەندانی كەرتی تایبەت خانەنشین دەكرێن
نەجیبە نەجیب، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: هەموو هەوڵەكانمان بۆ ئەوەیە لە كاتێكی زوودا، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق پەسەند بكرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان سوودمەندبن.
نەجیبە نەجیب راشیگەیاند: دوای پرۆژە یاسای بودجە، پرۆژە یاسایەكی دیكەمان لەبەردەستە بۆ خانەنشینكرنی كارمەندانی كەرتی تایبەت، لەبەر ئەوەی پرۆژە یاسایەكی زۆر گرنگە و بەپێی پرۆژەكە هەموو كارمەندانی كەرتی تایبەت مافی خانەنشینكردنیان هەیە.
