داعش بڵاوەیان کردووە.. خێزانەکانیان لە شارەکاندا نەهێشتوون
دانیشتوانی شاری ڕەقە کە 450کم لە دیمەشقی پایتەختەوە دوورە، دەڵێن، ئەو گرووپە ڕۆژانە چەک و تەقەمەنییەکانیان دەگوێزنەوە، ئەمەیش پاش ئاماژەکەی (ئۆباما)یە بە بەرفراوانکردنی گورزوەشاندنە ئاسمانییەکانی لە پێگەکانی داعش، کە بە سووریا و عێراقدا بڵاو بوونەتەوە.
چالاکوانانیشیان کە پێشتر و لە ڕێی تۆڕی ئینتەرنێتەوە وەڵامی پرسیارەکانیان دەدایەوە، ئێستا پەیجەکانیان داخستوون.
ئەو کاتەی کە عێراق بەرەوڕووی گورزی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بوونەوە، تیرۆریستانی داعش چەکە قورسەکانیان جێ دەهێشتن و خۆیان دخزاندە نێو دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە داگیریان کردوون. لە ترسی گورزی هاوشێوە لە مۆڵگەکانیتان لە سووریایش، وەها پێ دەچێت ئەو گرووپە هەمان شت دووبارە بکەنەوە.
لە ڕەقەی سووریا، ئەو گرووپە تیرۆریستییە، ئەو باڵاخانانە چۆڵ دەکات کە کاروبارەکانیان تێیاندا ڕادەپەڕاند و ئەو چەکە قورسانەیشی کە بڵاویان کردبوونەوە، کۆ دەکەنەوە و هاوکات خێزانەکانیان لە شارەکان دەبەنە دەرەوە.
یەکێک لە هانیشتوانی شاری ڕەقە، لە ڕێی ئینتەرنێتەوە بە رۆیتەرزی گوتوە، "دەیانەوێ لە دۆخی جووڵەدا بن."
زیاتر گوتی "شانەی نووستوویان لە هەموو جێیەک هەیە.. لە شوێنێکیش کۆ نابنەوە و تەنیا لە چوارچێوەی زۆر سنوورداردا نەبێ."
