سه‌لیم جبوری: هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی سه‌قامگیری ئه‌منی و ئابوورییه‌

سه‌لیم جبوری: هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی سه‌قامگیری ئه‌منی و ئابوورییه‌
سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشبینی ده‌كات كه‌ كاره‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی نوێ وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشووی خۆی نابێت ، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمێكی سوننه‌ بژارده‌یه‌كی ده‌ستووری پێشنیاركرداوه‌ ، ئه‌زموونی كوردستانیش باششترین نموونه‌یه‌ بۆ سه‌قامگیری ئه‌من و ئاسایش .

جبوری له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی رایگه‌یاند كه‌ فیدرالیه‌ت ده‌ره‌نجامی هه‌ستكردنێكی سیاسییه‌ ، ئه‌م هه‌ستكردنه‌ش دوای په‌راوێزكردنی لایه‌نه‌كان دێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادییه‌وه‌ ، دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سوننه‌ بژارده‌یه‌كی ده‌ستووری پێشنیاركراوه‌ ، به‌ڵام پێم وایه‌ با ماوه‌یه‌ك تواناكانی خۆمان له‌ فراوان كردنی ده‌سه‌لاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ببینینه‌وه‌ و حكومه‌تی ئیتیحادیش به‌ربه‌ست نه‌خاته‌ به‌رده‌م كاره‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ ، ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌مان هه‌بێت ، ئه‌وا پارێزگا ده‌كه‌ینه‌ هه‌رێم .

جبوری ئاماژه‌ی به‌ ئه‌زموونی كوردستان داو گوتی هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی جوانی پێشكه‌ش كرد له‌ ڕووی سه‌قامگیری ئه‌منی و ئابووری .
Top