داعش سێیەم بارمتەی سەر بڕی و هەڕەشەی سەربڕینی چوارەم دەكات

 داعش سێیەم بارمتەی سەر بڕی و هەڕەشەی سەربڕینی چوارەم دەكات
داعش لە گرتەیەكی ڤیدۆییدا سەربڕینی سێیەم بارمتەی بیانیی ڕاگەیاند و هەڕەشەی سەربڕینی (ئالان هیج) كە بارمتەیەكی دیكەی بەریتانیاییە، دەكات.

بەپێی گرتەیەكی ڤیدێۆیی كە لە ژێر ناوونیشانی (نامەیەك بۆ هاوپەیمانانی ئەمەریكا) و لە یوتیوب بڵاو كراوەتەوە، داعش سەربڕینی چوارەم بارمتەی بیانی كە لەلایەن چەكدارەكانییەوە دەستگیر كرابوو، بڵاوكردەوە. لە گرتەكەدا كە ماوەكەی دوو خولەك و 28 چركەیە، لە پێشدا بارمتەكە ئۆباڵی مەرگی خۆی دەكاتە ملی (دیڤید كامیرۆن)-ی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا و تاوانباری دەكات بەوەی كە ئارەزوومەندانە چووەتە بەری هاوپەیمانیی ئەمەریكا. دواتر سەربڕ هۆكاری سەربڕینی (دێڤید هێنز) كارمەندی فریاگوزاریی بەریتانیایی، دەگێڕیتەوە بۆ پشتیوانیكردنی بەریتانیا بۆ ئەمەریكا لە شەڕی دژەتیرۆردا و بەڵێندانی بەریتانیا لە پڕچەككدنی هێزەكانی پێشمەرگە و هاوكاریكردنی لە بۆردوومانكردنی بەنداوی حەدیسە، دواتر هەڕەشەی سەربڕینی (ئالان هینج) كە بارمتەیەكی دیكەی بەریتانیاییە و لەلای داعش دەست بەسەرە، دەكات.
لەم بارەیەوە حكوومەتی بەریتانیا ئەوەی راگەیاند، بەپەلە لە ڕاستیی ئەو گرتە ڤیدیۆییە دەكۆڵنەوە.
لەلای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا(دەیڤید كامیرۆن)، لە توێتێكدا كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، نوسیویەتی: كوشتنی (دیڤید هانینز) تاوانكارییەكی ئاشكرایە و بەریتانیا هەموو كارێك دەكات كە لە توانایدایە، بۆ شوێنكەوتنی بكوژان و ڕاوەدوونانیان و دادگەییكردنیان هەرچەند ماوەكەی درێژ بێت.
لەكاردانەوە خێرا كانی ئەم كردەوەیەدا، وڵاتە یەكرگرتووەكان ڕایگەیاند: ئەمەریكا بە هاوكاریی بەریانیا بەڵێن دەدا كە تاوانباران بە دادگە بگەیەنێت و هەروەها ڕێكخستنی (دەوڵەتی بە ناو ئیسلامی) وێران بكات.
لەلای خۆیەوە فەڕەنسا لە بەیاننامەیەكدا كە سەرۆكایەتیی وڵاتەكە بڵاوی كردووەتەوە، ڕایگەیاند: كوشتنی دڕندانە (دیڤید هێنز) هۆیەكی ترە تا تواناكانمان یەك بخەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی (داعش).
Top