سەرۆکی فەرەنسا سەردانی بەغدا دەکات

 سەرۆکی فەرەنسا سەردانی بەغدا دەکات
رۆژی 15ـی ئەیلوول كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی دەربارەی عێراق و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ( ناسراو بە داعش) لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەبەسترێت. فرانسوا هۆلاند-ی سەرۆكی فەڕەنساش بۆ مەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەم كۆنفرانسە سەردانی عێراق دەكات و بڕیارە رۆژی هەینی بگاتە بەغدای پایتەخت.

لە راگەیەندراوێكی كۆشكی كۆماری فەڕەنسا هاتووە " رۆژی 15ـی ئەیلوول كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە پاریس بە ئامادەبوونی فوئاد مەعسووم-ی سەرۆككۆماری عێراق، فرانسوا هۆلاندنی سەرۆكی فەڕەنسا و لایەنە ناوەخۆی و نێودەوڵەتییەكانی پەیوەندیدار بە دۆخی ئێستای عێراق بەڕێوەدەچێت و تێیدا باس لە چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەو وڵاتە دەكرێت".

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە " بەڕێز هۆلاند رۆژی 12ـی ئەیلوول سەردانی عێراق دەكات و لەگەڵ خۆی هاوكاری پێشكەشی ئەو وڵاتە دەكات و جەخت لەوە دەكاتەوە، كە فەڕەنسا هاوكاری عێراق دەكات".






رووداو
Top