كورد به‌شداری دانیشتنی ده‌نگدان به حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ناكات
زانا رۆستایی ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری كورد له به‌غدا تایبه‌ت به خه‌ندانی وت: "له تووێژهكانمان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، نه‌گه‌یشتووینه‌ته هیچ رێكه‌وتنێك له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم".
وتیشی: "وه‌فدی دانوستانكاری كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و تاووتوێكردنی گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان".
زانا رۆستایی جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "به‌وهۆیه‌وه ئه‌ندمانی كوتله كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌شداری دانیشتنی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی تایبه‌ت به ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی عه‌بادی ناكه‌ن".
وابڕیاره سبه‌ینێ له دانیشتنێكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق متمانه به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی بدات.
خه‌ندان
