نەتەوە یەكگرتوەكان تیمێك دەنێرێت بۆلێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی داعش
مەحەمەد شەیاع سودانی وەزیری مافی مرۆڤی عێراقی گووتی : ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووە كان بریاری دا تیمێكی 11كەسی بنێرێت بۆ عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی داعش و بودجەیەكی بەبڕی 1.18 ملیۆن دۆلار بۆ تەرخان كردووە .
گوتیشی: كاری ئەو تیمە لێكۆڵینەوەیە لەتاوانەكانی داعش دژ بەگەلی عێراق و دەركردنی سەدان هەزار كەس و ئاوارەبوونیان بەهۆی ترس و تۆقاندنی داعشیەكان و كوشتنی هاووڵاتیان.
فلافیا بانسیری جێگری كۆمسیارى مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان گووتی: بەڵگەی بەهێزمان لەبەر دەستە لەكوشتنی بەكۆمەڵی خەڵك لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعش و گۆرینی دینی خەڵك بەزۆری و رفاندن و سزادانی هاووڵاتیان .
داعش رووبەرێكی فراوانی لەعیراق و سوریا داگیر كردووە هەروەها هەركەس لەسەر رێرەوی ئەوان نەبێت ئەوە دەیان كوژن و ژنەكانیان بۆ خیان بەكار دێنن .
