فوئاد مه‌عسوم: پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق نزیك بۆته‌وه
له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كیدا له به‌رنامه‌ی به‌راشكاوی له كه‌ناڵی سكای نیوز، فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عێراق هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته حكومه‌ت پێكبهێنرێت، ئه‌گه‌رنا وڵات ده‌كه‌وێته بارێكی خراپه‌وه.
روونیشیكرده‌وه كه دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه و راگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێی عێراق نزیكبۆته‌وه.فوئاد مه‌عسوم راشیگه‌یاند كه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێ و ناوچه‌كه بنیادبنرێته‌وه، چونكه كارێكی سه‌خته عیراق هه‌رخۆی بتوانێت به‌ره‌نگاری گروپه چه‌كداره‌كان ببێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه كه رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان له عێراق پێویستی به هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌رفراوان هه‌یه، چونكه ئه‌و گروپانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان.
