هوشیاری زێباری و عه‌مار حه‌كیم له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كۆبوونه‌وه
هوشیار زێباری سه‌رۆكی شاندی كوردی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له نه‌وت و غاز و پێشمه‌رگه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئیستحقاقه داراییه‌كان و ناوچه‌كانی مادده‌ى 140 ی ده‌ستوور و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه به‌شێكی سه‌ره‌كی دانووستانی وه‌فدی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ى به‌غدا .
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه له دانوستاندنه‌كانی وه‌فدی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئیجابیات و لێكتێگه‌یشتن هه‌یه .
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هوشیاری زێباری گوتی كێشه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا له جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌ڵێنانه دایه چونكه ئه‌مه به‌پێی ته‌جرووبه‌ی ئێمه‌یه له‌ماوه‌ى رابردوودا و ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌ره‌تا ده‌ستبه‌ری مافه‌كانی خۆمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا.
