عەبادی باسی چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکات
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، حەیدەر عەبادی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، رایگەیاند: "گەشبینم لە دوو رۆژی داهاتوو لەسەر بەرنامەی حکومەت، لەگەڵ لایەنەکان بگەینە رێککەوتن". ئەو ویستی خۆشی پیشاندا بۆ بەشداریپێکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق، هەروەک داوای لەلایەنەکان کرد بۆ ئەو مەبەستە "بەتواناترین کاندیدەکانیان بۆ وەرگرتنی وەزارەتەکان دەستنیشان بکەن". بە رستەیەکیش گوتی "وەزیری عێراقیم دەوێت نەوەک تائیفی".
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا، عەبادی جەختی لە چارەسەری کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە رێگای دەستوور کردەوە و پێشوازیشی لە رۆڵی پێشمەرگە کرد، لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش.
رووداو
