حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ ئاشكرایده‌كات، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ راسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ عیراق سه‌ردانی‌ شاری هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م كاتی‌ هاتنی‌ عه‌بادی‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ وتووه‌: كه‌ له‌نزیكترین ماوه‌دا ده‌بێت".

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م رايگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی‌ ماوه‌ی‌ 30 رۆژ له‌به‌رده‌م حه‌یده‌ر عه‌بادیدایه‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ، له‌ماه‌یه‌كی‌ نزیكی داهاتوودا دێته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و چاوی‌ به‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی‌ كورد ده‌كه‌وێت".

وتیشی: "له‌دانیشتنه‌كاندا عه‌بادی‌ باسی پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی عیراق ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نی‌ كوردیدا".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ پارتی‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: هه‌رێمی‌ كوردستان زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ندی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كاربه‌ڕێكه‌ری عیراقه‌.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ دوای رێكه‌وتنی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق ، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌سه‌رۆك وه‌زیران راسپارد.





خه‌ندان
Top