هه‌ر به‌ راسپاردنی عه‌بادی دانوستانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستیپێكرد

هه‌ر به‌ راسپاردنی عه‌بادی دانوستانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستیپێكرد
لیستی ئیسڵاحی وه‌ته‌نی، به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیراهیم جه‌عفه‌ریی، ئاشكرایكرد، هه‌ر به‌راسپاردنی عه‌بادی به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق، لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی ده‌ستیكرد به‌ وتوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
تۆفیق كه‌عبی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لیسته‌كه‌ی جه‌عفه‌ریی رايگه‌یاند، "حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ره‌زامه‌ندیی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ناو لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێردرا"، وتیشی: له‌گه‌ڵ راسپاردنی عه‌بادی بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه‌، لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێكرد.
به‌وته‌ی كه‌عبی، " په‌له‌كردنی لایه‌نه‌كان له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بۆ كۆتایی هاتنه‌ به‌و بارگرژی و كێشه‌ سیاسی و ئه‌منی و ئابوریانه‌ی به‌رۆكی وڵاتیان گرتۆته‌وه‌ له‌ئێستادا"، ده‌شڵێت: پشتیوانی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ عه‌بادی، ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ره‌خسێنێت له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌زووترین كات پێكبهێنن.

دوێنێ دووشه‌ممه‌، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا راسپارد به‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی عه‌بادی بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردرا.






خه‌ندان
Top