نوێنەرانی موسڵ: بە دەستپێشخەری پێشمەرگە موسڵیش دەگیرێتەوە

 نوێنەرانی موسڵ: بە دەستپێشخەری پێشمەرگە موسڵیش دەگیرێتەوە
نوێنەرانی موسڵ لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ لە فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان لە بەغدا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا و رایانگەیاند "لە چەند رۆژی داهاتوو بە دەستپێشخەری پێشمەرگە موسڵ رزگار دەكرێت".

نوێنەرانی موسڵ لە پەرلەمانی عێراق، گلەییان لە حكومەتی عێراق كرد بەهۆی داگیركردنی شارەكە لەلایەن داعش و كوشتن و ئاوارەكردنی خەڵك و تەقاندنەوەی شوێنەوارە مێژوویی و مەزارگە پیرۆزەكان و گوتیان "حكومەتی عێراق بێدەنگە لە بارودۆخی موسڵ و تەنیا رۆڵی تەماشاكار دەبینێت".

نوێنەرانی موسڵ لە پەرلەمانی عێراق هەروەها رایانگەیاند، ئامانجی داعش لە تێكدانی شوێنەوارە مێژووییەكان و مەزارە پیرۆزەكان "گۆڕینی شووناسی مێژوویی و كۆمەڵایەتی موسڵە و دەیانەوێت ئەو شوناسەی موسڵ ببەن".

نوێنەرانی موسڵ جەختیان لەوە كردەوە، کە داعش بە كوشتن و ئاوارەكردنی پێكهاتەكانی موسڵ دەیەوێت دیمۆگرافیای شارەكە بگۆڕێت.







رووداو
Top