لەچەند كاتژمێری داهاتوودا كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رادەگەیەنرێت

لەچەند كاتژمێری داهاتوودا كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رادەگەیەنرێت
ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە لیستی هاوپەیمانی نیشتمانیی ئاشكرایكرد، لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا، لیستەكە كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق رادەگەیەنێت و ئیبراهیم جەعفەریی چانسی گرتنەوەی ئەو پۆستەی زیاترە.

فادی شممەری، ئەندامی لیژنەی دانوستاندنی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بەخەندانی راگەیاند، "لیستی هاوپەیمانی نیشتمانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ( 7 ئابی 2014) كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق رادەگەیەنێت".

وتیشی: لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا، هاوپەیمانی نیشتمانیی بەگوێرەی ئەوەی كە گەورەترین فراكسیۆنی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە، كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشكەش بە فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری نوێی عیراق دەكات تا ئەویش رایبسپێرێت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

بەوتەی شممەری، "ئیبراهیم جەعفەريی، چانسی گرتنەدەستی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراقی لە كاندیدی لایەنەكانی دیكەی ناو لیستی هاوپەیمانی نیشتمانیی زیاترە".





خەندان
Top