سبه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى لیژنه‌ى كاتى دارایى كۆده‌بێته‌وه‌

سبه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى لیژنه‌ى كاتى دارایى كۆده‌بێته‌وه‌
ئه‌مرۆ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق كۆبونه‌وه‌ بۆ دیاریكردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى كاتى په‌رله‌مانى عێراق به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى راپۆرت و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵ ، له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ فراكسیۆنى كوردستانى به‌ كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، بریاره‌ سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنى لیژنه‌ى دارایى كاتى گفتوگۆ بكات و له‌سه‌ر پرۆژه‌ى یاساى بودجه‌ى ساڵى دووهه‌زار و چوارده‌ كۆبێته‌وه‌ . گوتیشى ، ده‌بێ له‌ بودجه‌ى ئه‌مساڵ ره‌چاوى زیادكردنى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و هاتنى ئه‌و ژماره‌ى زۆره‌ى په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێمى كوردستان بكرێت . جێى ئاماژه‌یه‌ بودجه‌ی ساڵی 2014ی عیراق به‌ سه‌د و حه‌فتا و یه‌ك ترلیۆن‌و هه‌شتسه‌د و شازده‌ ملیار‌و چوارسه‌د و هه‌شتا و دوو ملیۆن‌و حه‌فتسه‌د و پێنج هه‌زار دینار خه‌مڵێنراوه‌ .
Top