ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی پێنجه‌می ئه‌نجامدا
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا راپۆرتی شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئاواره‌كان و بابه‌تی به‌دواداچوونی كاری لێژنه‌ی كاتی مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی گشتی ، جگه له پێكهێنانی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كان تاوتۆی ده‌كرێت.
دانیشتنی ئه‌مڕۆ له سه‌ره‌تا به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی نیسابی یاسایی بۆ ماوه‌ی 30 خولهك دواخرا . به‌ر له دانیشتنه‌كه‌ش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له گه‌ڵ نوێنه‌رانی كوتله سسیاسییهكان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا به‌ڵام به هیچ ئاكامێك نه‌گه‌یشت له سه‌ر دیاریكردنی ئه‌ندامانی هه‌ر دوو لێژنه‌ی به‌دواداچوونی بارودۆخی ئاواره‌كان و به‌دواداچوونی مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2014 .
له كۆتایی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا كوتله سیاسییه‌كان ته‌نها له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه رۆژی پێنجشه‌ممه وه‌زیری دارایی به وه‌كاله‌ت میوانداری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات بۆ تاوتۆی كردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2014 هه‌روه‌ها دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا .
