تارق هاشمی: ئەگەر داعش شەڕ لە دژی پێشمەرگە رانەگرێ "تائیفە باغییە"یە
هاشمی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی "داعش لە نەینەوا و كەركووك و دیالەوە بەرەی شەڕی دژ بە پێشمەرگە كردووەتەوە، ئەم شەڕە بێهوودەیە و ئەگەر شەڕە دوژمنكارانەكەی بەرامبەر پێشمەرگە رانەگرێ، ئەوا لە <تائیفە باغیە>یە"، واتە تائیفەی خۆسەپێن.
تارق هاشمی ئەوەشی نووسیوە " پێویستە ئەم شەڕە دەستبەجێ رابگیرێ، عەرەبی سوننە هاوپەیمانی برا كوردە سوننەكانیانن، كە هەزاران ئاوارەی عەرەبیان داڵدە داوە".
هاشمی دەڵێ "ناكۆكییەكان بە ئاشتییانە چارەسەر دەكرێ نەك بە تووندوتیژی و رشتنی خوێن".
رووداو
