نەجمەدین کەریم لەپاڵ فوئاد مەعسوم کشانەوەی خۆی راگەیاند

 نەجمەدین کەریم لەپاڵ فوئاد مەعسوم کشانەوەی خۆی راگەیاند
نەجمەدین کەریم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لەپاڵ فوئاد مەعسوم، کشانەوەی خۆی لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق راگەیاند.

نەجمەدین کەریم، پەرلەمانتاری عێراق و کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لەگەڵ فوئاد مەعسوم، کاندیدی فراکسیۆنە کوردییەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان سازکرد.

لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەدا، فوئاد مەعسوم سوپاسگوزاری خۆی بۆ نەجمەدین کەریم راگەیاند و رایگەیاند، "نەجمەدین کەریم دەگەڕێتەوە کەرکووک و بەردەوام دەبێت لە پارێزگاریکردنی ئەو شارە".

هاوکات نەجمەدین کەریم، کە پارێزگاری کەرکووکیشە، رایگەیاند، کە پشتیوانی لە فوئاد مەعسوم دەکات بۆ بوون بە سەرۆک کۆماری عێراق.

پارێزگاری کەرکووک داواشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کرد، پشتگیری تەواوی فوئاد مەعسوم بکەن.




رووداو
Top