قەشەیەک: داعش لە هۆلاکۆ و جەنگیزخان خراپترە
(لویس ڕوفایل ساکۆ) سەرکۆنەی ئەو ڕەوتارەی چەکدارانی توندڕۆی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش)-ی کرد کە، مەسیحییەکانی خستووەتە بەردەم دوو بژاردە، یان دانی سەرانە یاخود ملپەڕاندن بە شمشێر.
(ساکۆ) لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لە کەنیسەیەکی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ساز دراوە و بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییە دژ بەو تاوانە بێوێنەیەیە کە داعش بەرانبەر بە مەسیحییەکان و دژ بە مرۆڤایەتی دەیکات ئەو قسانەی کردن.
