فڕۆکەکانی عێراق ئەمڕۆ ٨ گەڕەکی شاری موسڵیان بۆڕدومان کرد

فڕۆکەکانی عێراق ئەمڕۆ ٨ گەڕەکی شاری موسڵیان بۆڕدومان کرد
سەرچاوێك لە لیژنەی ئەمنی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوی ئیدارەی هەرێم لە پارێزی نەینەوا ئاماژەی بەوە كرد بەرەبەیانی ئەمرۆ لە لایەن فرۆكەكانی سوپای عیراقیەوە 8 گەرەك لە لای چەپی موسڵ بۆردوومان كران و بە دەیان كەس بوونە قوربانی .



ئەندامی لیژنەی ئەمنی لە پارێزگای موسڵ، غیاس سورچی، بە ئاژانسی هەوالی پەیامنێری راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمرۆ لە لایەن فرۆكە جەنگیەكانی عیراقیەوە لە لای چەپی شاری موسڵ 8 گەرەك بۆردوومان كران. بە پێی ئەو ئامارەی نەخۆشیخانەی سلامی شاری موسڵ، دەستمان كەوتووە زیاتر لە 5 گوژراو و 14 چەكدار بریندار بوونە هەروەها زیان بە ژمارێك خانوو نزیك ئەو شوێنانە گەیشتووە.



غیاس سورچی گوتی: ئاماژە بەوە دەكرێت كە كوژا و بریندارەكان كەسی سڤیلن، بەڵام ئەمە دوورە لە راستی و هەموویان چەكداری داعشن چونكە ئەو 8 گەرەكە هەموو لە ژێر كونترولی داعش دایە و ئەو شوێنەی كە بۆردوومانیش كراوە هەمووی مولگە و بارەگای داعشن .



ئەم سەرچاوە ئەمنیە، باسی لەوش كرد، چەكدار لەگەل كەسی سڤیل لێكناكرێنەوە و لەم گەرەكانە هەموویان جل و بەرگی مەدەنیان لەبەردایە هەر بە هەمان جلەوە كاری تیرۆستی و هەرەشە لە خەلك ئەكەن .



ئەندامەكەی لیژنەی ئەمنی هەروەها گوتی: لە رووی خزمەتگوزاریە سەرەتایەكانەوە رۆژ بە رۆژ روو لە خراپ بوون دەكات، بۆیە هەر ئەمرۆ چەند خانەوادەیەك روویان لە هەرێمی كوردستان کرد و ئەوەی ئێمە گفتوگۆمان لەگەلیان كردن گوتیان كارەبا و ئاوی خواردنەوە و دەرمان لە نەخۆشخانەكاندا دەست ناکەون.



ناوبرا باسی لەوەشكرد وا دیارە ئەمرۆ لە چەند سایت و پێگەی ئەلیكترۆنی باس لەوە دەكرێت كە لە لایەن چەكدارانی داعش هەرەشە لە كورد كراوە كە شارەكە جێبێلن ئەگەر نا تیرۆر دەكرێن. ئەم هەواڵە لە راستی دورە و تا ئیستا بە فەرمی لە لایەن داعشەوە هەرەشە لە خانەوادە كوردەكان نەكراوە.



غیاس سورچی ئەوشی ئاشكرا كرد زۆرێك لە كوردانی نیشتەجی شارەكە گەنجەكانیان لەگەل داعشن.
Top