سوپای عێراق دەڵێ لە بێجی 10 چەکداری داعشیان کوشتووە
سەرچاوەیەکی فەرمی هێزە ئەمنییەکانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21-7-2014 توانیویانە بەرپەرچی هێرشێکی چەکدارانی داعش بدەنەوە، کە کراوەتە سەر پاڵاوگەی بێجی باکووری تکریت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بە زیانەکانی چەکدارانی داعش کرد لە هێرشەکەدا و گوتی "10 چەکداری رێکخراوەکەمان کوشتووە"، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە زیانەکانی سوپای عێراق نەکرد لەو هێرشە.
لەلایەکی دیکەوە کاژێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆكه جهنگییهكانی سوپای عێراق چەند خاڵێکیان لە قەزای حەویجە، سهر به پارێزگای كهركووك بۆردوومان كرد.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی تاوەکو ئێستا گەیشتوون ژمارەیەک کوژراو و بریندار لە بۆردوومانەکە کەوتوونەتەوە، بەڵام زانیاریی دروست نییە ئاخۆ کوژراو و بریندارەکان چەکدارەکانی داعشن، یان هاووڵاتیانی مەدەنین.
رووداو
