چوارشەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و كاندیدی كورد بۆ سەرۆک کۆماری دیاریکراوە

چوارشەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و كاندیدی كورد بۆ سەرۆک کۆماری دیاریکراوە
پەرلەمانتارێكی پێشووی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: بڕیارە رۆژی چوار شەممەی داهاتوو پەرلەمان كۆببێتەوە و كوردیش كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەش دەكات.



پەرلەمانتاری پێشووی كورد لە بەغدا، مەحما خەلیل، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: رۆژی چوار شەممە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام دەدات و لەم کۆبوونەوەیەدا، لایەنی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پێشكەش دەكات. پۆستی سەرۆك كۆمار بەپێی دەستوور مافی كوردە و لایەنە كوردیەكان بە رێکكەوتن كەسێك بۆ سەرۆك كۆماری عێراق هەڵدەبژێرن. ئێمە ئاگادارین كاندیدی سەرۆك كۆمار ئامادەیە، بەڵام ناوەكەی بە ئێمە نەدراوە بۆ ئەوەی كێشەی لەسەر دروست نەبێت".



مەحما خەلیل گۆتی: "دەبێت پەرلەمانی كوردستان بەو كەسەی دەبێتە كاندیدی كورد بۆ سەرۆك كۆماری عێراق رازیبێت. "



ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی كورد، لەبارەی دكتۆر نەجمەدین كەریمەوە دەڵێ: " زانیاری لەسەر دكتۆر نەجمەدین نادەم، بەڵام دەبێت هەموو لایەنەكان بەو كەسە رازیبن تا بكرێتە كاندیدی سەرۆك كۆمار و دەتوانن ئەو پرسیارە لە برادەرانی یەكێتی بكەن".
Top