فرۆکەکانی سوپای عێراق بۆردومانی سلێمان بەگیان دەست پێکردەوە

فرۆکەکانی سوپای عێراق بۆردومانی سلێمان بەگیان دەست پێکردەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی گروپی داعش، فرۆکەکانی سوپای عێراق بۆردومانی سلێمان بەگیان دەست پێکرد کە ژمارەیەک ژن و منداڵ بریدنار بوون.



سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری رایگەیاند:" ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای عێراق، بۆ روبەڕووبونەوەی گروپی داعش لە ناوچەکە، بۆردومانی سلێمان بەگیان کرد بەتایبەت ناوچەی دۆر کە ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی بریندرابوون".

سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەی کەرکووک بە پەیامنێری راگیەند:" تا ئیستا بە هۆی ئەو بۆردومانەوە ٩ بریندار کە ژن و منداڵن گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی کەرکووک".
Top