سه‌ليم جبورى به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵبژێردرا

سه‌ليم جبورى به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵبژێردرا
سەلیم جبووری، وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

سەلیم عەبدوڵڵا ئەحمەد جبووری، لە 12/8/1971 لە شارۆچكەی میقدادیە لە پارێزگای دیالە لە دایكبووە. لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق تاوەكو ئێستا بە بچو‌وكترین سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دادەنرێت.

جبووری جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبی ئیسلامییە و سەرۆكی فراكسیۆنی دیالە ناسنامەمانە، لە خولی پێشووی پەرلەمان سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ بوو، خاوەن بڕوانامەی دكتۆرایە. هەروەها ئەندامی داڕشتنەوەی دەستوورو لیژنەی پێداچوونەوەی دەستووری عێراق بووە.







رووداو
Top