دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد

 دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد
دانیشتنی سێیەمی خولی سێیەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامەكانی دەستیپێكرد.

نووری مالیكی و سەركردەكانی دیكەی لایەنە سیاسییەكان، ئەوانەی بوونەتە پەرلەمانتار لە هۆڵی دانیشتنەكەن.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لە بەغدا، پاسەوانەکانی مالیکی لەکاتی گەیشتنیان بۆ پەرلەمان، پاسەوانەکانی پەرلەمانیان چەک کردووە.

دوو دانیشتنی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەران سەركەوتوو نەبوو بۆ هەڵبژاردنی كاندیدی سێ سەرۆكایەتییەكە، پێشبینی دەكرێت دانیشتنی ئەمڕۆش دیسان دوابخرێت، بەهۆی نەبوونی رێككەوتن لەنێوان لایەنەكاندا، كە ئەمەش پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەكخستووە.






رووداو
Top