چەكدارانی داعش قەزای زلوعیەی سەر بە سەڵاحەدین كۆنترۆڵ دەكەن

 چەكدارانی داعش قەزای زلوعیەی سەر بە سەڵاحەدین كۆنترۆڵ دەكەن
سەرلەبەیانی رۆژی شەممە چەكدارانی داعش دەستیان بەسەر بەشێكی فراوانی قەزای زلوعیەدا گرت ‌و دواتر بە تەواوی كۆنترۆڵیان كرد.

چەكدارانی داعش دەستیان بەسەر باڵەخانەی فەرمانگە حكومییەكاندا گرتووەو وێنەی چالاكییەكانیشیان بڵاوكردەوە،كە پۆستەری تایبەت بە رێكخراوەكە هەڵدەواسن.

یەكێك لە ئامانجەكانی داعش تەقاندنەوەی پردی زلوعیە بوو، كە دەكەوێتە رۆژئاوای قەزاکەو دەیبەستێتەوە بە قەزای بەلەدەوە.

زلوعیە دەكەوێتە دووری 80 كم باكووری بەغدای پایتەخت لە كەناری رۆژهەڵاتی رووباری دیجلە و ژمارەی دانیشتو‌وانەكەی 55 هەزار كەسە و زۆربەیان شیعە مەزهەبن. .





رووداو
Top