"دەوڵەتی یاسا رازی بووە مالیكی كاندید نەكاتەوە"
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش هاوپەیمانی نیشتمانی و نووری مالیكی لە پەرلەمانی عێراق، جارێكی دیكە كۆبوونەوە.
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، كە چەند ساڵێكە دیداری سەركردە سیاسییەكانی عێراقی رەتكردووەتەوە، نێردراوێكی خۆی ناردووەتە كۆبوونەوەكە و دوا رای خۆی پێ راگەیاندوون، كە لەگەڵ ئەوەدا نییە مالیكی پۆستی سەرۆك وەزیران بگرێتەوە دەست.
ئەو رووداوانە لە كاتێكدان دوێنێ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان، هۆشداری دا ئەگەر پەلە نەكرێت لە پێكهێنانی حكومەت، بارودۆخی عێراق بەتەواوەتی تێكدەچێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەكە بۆ رۆژنامەی حەیاتی ئاشكراكردووە، كە لە كۆبوونەوەكەدا لەسەر هەموو پۆستەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.
رووداو
