عزەت دوری وتارێكی دەنگیی بڵاودەكاتەوە
عزەت ئیبراهیم دوری، جێگری سەدام حوسێن، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق، كە ئێستا ئەمینداری گشتی حیزبی بەعسە، لە وتارێكی دەنگی تۆماركراودا رایگەیاند: "رۆژانی رزگاركردنی پارێزگای نەینەواو سەڵاحەدین گرنگترین رۆژن لە مێژووی عێراق و عەرەب".
هەروەها عزەت دوری دەڵێ: "رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵدەدات دەست بەسەر خاك و ئاو و سامان و داهاتی عێراقدا بگرێت، لەكاتێكدا ئیدارەی ئەمریكا خاكی عێراقی وەكو پاروویەكی چەورو ئاسان رادەستی ئێران كرد".
هەروەها رایگەیاندووە: "پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بە ئاسایش و سوپاو پەرلەمان و حكومەت و میلیشیاو هەڵبژاردنەكانەوە گەمەیەكی سیاسییەو مەبەست لێی جێبەجێكردنی پرۆژە و بەرنامەی ئێرانە".
رووداو
