ناو و وێنەی کابینەی دەوڵەتەکەی داعش

 ناو و وێنەی کابینەی دەوڵەتەکەی داعش
رۆژنامەیەکی بەریتانی، ناو و وێنەی چەند کەسێکی بڵاوکردەوە، کە دەڵێن بەرپرسانی کابینەی دەوڵەتی داعشن.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئەو زانیارییانەی بڵاوکردووەتەوە، کە لە ماڵی یەکێک لە سەرکردەکانی داعشەوە دەستی کەوتووە، کە بەمدواییە سوپای عێراق هێرشی کردووەتە سەر ماڵەکەی.

هەروەها تەلەگراف باس لەوە دەکات، کە زۆرینەی ئەو بەرپرسانەی "دەوڵەتی ئیسلامی"، پێشتر و لەسەردەمی رژێمی بەعس، فەرماندەی سەربازی بوون لە ریزی سوپای عێراق.

ناوی خەلیفە، بەرپرس و والییەکان:

1/ ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفە و سەرۆکی کابینە

2/ ئەبو موسلیم ئەلتورکمانی، جێگری ئەمیر و سەرپەرشتیاری عێراق

3/ ئەبو عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتی

4/ بەشار ئیسماعیل حەمدانی، بەرپرسی زیندان و بەندکراوان

5/ موەفەق مستەفا محەممەد، بەرپرسی دارایی

6/ محەممەد حەمید ئەلدولەیمی، بەرپرسی پۆستە و گەیاندن

7/ عەبدوڵڵا ئەلمەشهەدانی، بەرپرسی تۆمارکردنی موجاهیدین

8/ عەدنان بیلاوی، فەرماندەی گشتی هێزەکان ( لە هێرشەکەیان بۆ سەر موسڵ، کوژرا)

9/ ویسام ئەلزوبەیدی، والی سەڵاحەدین

10/ عەبدولنایف ئەلجبووری، والی کەرکووک

11/ ئەحمەد ئەلجحێشی، والی ناوچەکانی دەورووبەری رووباری فورات

12/ عەدنان ئەلسودەیسی، والی ئەنبار

13/ فارس نوعێمی، بەرپرسی کاروباری جەنگ

14/ عەبدولڕەحمان ئەلعوفێری، رێکخەری کاروباری شەهیدان و ژنان

15/ خەیری تائی، بەرپرسی بۆمب و تەقەمەنی







رووداو
Top