ئەنجوومەنی هۆزەکان: چەندا هەفتەی داهاتوو، ڕژێمی (مالیکی) دەڕووخێت

 ئەنجوومەنی هۆزەکان: چەندا هەفتەی داهاتوو، ڕژێمی (مالیکی) دەڕووخێت
ئەنجوومەنی شۆڕشگێڕانی هۆزەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بە تەواوی داخراوە، شۆرشگێڕانیش بڕیاری خۆیان داوە کە گۆڕانکاری لە پرۆسەی سیاسیدا دەکەن و ڕژێمی (مالیکی)-یش بڕووخێنن.

گوتەبێژی فەرمیی ئەنجوومەنی هۆزەکان(فایز شاووس)، تایبەت بە –ی ڕاگەیاند "شۆڕش بەردەوامە و بۆ بائامانجگەیاندنیشی کە ڕووخاندنی ڕژێمی (مالیکی) و گۆڕینی پرۆسەی سیاسییە، سڵ لە هیچ شتێک ناکەینەوە"، گوتیشی "ئێمە بەرەو بەغدا هەنگاو دەنێین تا عێراق لە ستەمکارییەکانی مالیکی ڕزگار بکەین."

(شاووس) ڕوونی کردەوە "هۆزەکانی باکووری عێراق لە هەوڵی پێوەندیکردن بە شۆڕشەوەن و پشتیوانیی تەواوی شۆرشگێڕان دەکەن لە ناوچە سوننیەکان"، ئاماژەیسی دا "سەرکردەکانی شۆڕشگێڕان لە گۆڕەپانەکەن و خۆیان سەرکردایەتیی شەڕی دژ بە سوپای (مالیکی) دەکەن."

زیاتر گوتی "شۆڕش لە ئەنجامی ئەو ئازارانە لەدایک بووە کە گەلی عێراق 11 ساڵە بە هۆی حوکمی (مالیکی) پێیانەوە دەناڵێنێت. هاوکات ئێمە بڕوامان بە ئەو پرۆسە سیاسییە نییە"، گوتیشی حیزبە دەعوە کە (مالیکی) سەرۆکیەتی و حیزبی ئیسلامیی عێراقی عێراقیان وێران کرد"، جەختیشی کردەوە کە "کۆی حیزبە ئیسلامییەکان خزمەت بە عێراق ناکەن."

(شاووس) هاوکات ڕەتی کردەوە کە ئەوان "شۆڕشگێڕان" دانوستانیان لەگەڵ ەبغدادا کردبێت و گوتی "ئەوەی دانوستان لەگەڵ (مالیکی)-دا بکات بە لای ئێمەوە خیانەتکارە"، زیاتر گوتی "چەند هەفتەی داهاتوو ئەو ڕژێمە دەڕووخێت."
Top