مالكی : بێدەنگ نابین لەئاست ئەوەی هەولێر ببێتە مۆڵگەی كۆبوونەوەی چەكدارەكانی داعش
لەوتاری هەفتانەی خۆی مالكی رایگەیاند، "دەبێت هەرێم بیسەلمێنێت كە یەكڕیزی خاكی عیراقی دەوێت"، وتیشی: هاوپەیمانی بەعس شكستی هێناو داعش بە ئەمانجەكانی خۆی نەگەیشت.
مالكی ، سوپاسی نەتەوەیەكگرووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش و كۆمكاری عەرەبی كرد بۆ پشتیوانیان لە عیراق لەبەرەنگاربوونەوەی چەكدارە توندڕەوەكان، وتیشی: ئەو جەنگەی عیراق دەیكاتە دژی تیرۆریستان، هەستی هەندێك لایەنی ناوخۆی عیراقی نەجوڵاندووە.
هەر لەوتارەكەیدا مالكی وتی: ئامادەین تا دوا هەناسە شەڕ لەدژی تیرۆر بكەین، وتیشی: هەوڵێك هەیە بۆ سەلماندنی دڵسۆزی و پاراستنی
یەكریزیی نیشتمانی لەعیراق، راشیگەیاند، هەوڵەكانی قاعیدە و داعش لە عیراق شكستیان هێنا.
بەوتەی مالكی، چەند لایەنێكی ناوخۆی هەن لەهەوڵی پارچەپارچەكردنی عیراقدان، وتیشی: بەڵام ئەوان ناتوانن .
لەكۆتای وتارەكەیدا مالكی رایگەیاند، " سوپاسی هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەكەم بۆ پشتیوانیی كردن لە عیراق، هەروەك سوپاسی هێزەچەكدارەكانی سوپای عیراق دەكەم"، وتیشی دڵنیاتان دەكەینەوە كە،"دەست بەسەر هەموو ئەو ناوچانەدا دەگرینەوە كە تیرۆیستان و خراپەكاران داگییریان كردوون".
خەندان
