عەباس بەیاتی: تا ئێستای هاوپەیمانی نیشتمانی گفتوگۆی لەسەر كاندیدی سەرۆك وەزیران نەكردووە

عەباس بەیاتی: تا ئێستای هاوپەیمانی نیشتمانی گفتوگۆی لەسەر كاندیدی سەرۆك وەزیران نەكردووە
ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا كە بە گەورەترین لیست دادەنرێت لە هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە ئاماژەی بەوە كرد تا ئێستا هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە گفتوگۆیان لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق نەكردووە .

عەباس بەیاتی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی دەوڵەتی یاسا بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: هاوپەیمانی نیشتمانی تا ئێستا گفتوگۆیان لەسەر كاندید كردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق نەكردووە، هاوپەیمانی نیشتمانی تەنها یەك پۆستی نیە بۆ دەبێت لەسەرەتادا كار بكرێـت بۆ كاندید كردنی كەسێك بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وجێگری سەرۆك كۆمار وجێگری سەرۆك وەزیران بۆیە هاوپەیمانی نیشتمانی گفتوگۆ لەسەر سەرجەم ئەم پۆستانە دەكات ، لەگەڵ ئەو لیستانەی لە هاوپەیمانیەكەدان بۆ ئەوەی مافی هیچ لایەنێك نەفەوتێت وداوا دەكەن پەرلەمانتاران ئامادەی كۆبونەوەی رۆژی یەك شەممە ببن بۆ ئەوەی نیسابی یاسایی تەواو بێت و سەرۆك و هەردوو جێگری ئەنجومەنی نوێنەران دەست نیشان بكرێت بۆ ئەوەی بەزوترین كات حكومەتی نوێ عێراق پێك بهێنرێت.
Top