مووسڵ.. سوپای عێراق بە سەختی حەمام عەلیلی بۆردوومان کرد
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "چەند رۆژێکە فرۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق مووسڵ بۆردوومان دەکەن، ئەمڕۆیش گەڕەکی حەمام عەلیلیان بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا سێ ھاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەیش بریندار بوون."
(سەعید مەموزینی )گوتیشی: "ژمارەیەکی زۆری چەکداری داعشیش کوژراون، بەڵام ئەوان ئاماری کوژراو و بریندارانیان بڵاو ناکەنەوە."
زیاتر گوتی، هەر بە ھۆی بۆردوومانی فرۆکەکانی سوپای عێراق، عەمبارێکی گەورەی سووتەمەنی تەقیوەتەوە کە چەکدارانی داعش سوودیان لێی وەردەگرت.
