پەرلەمانی عێراق ھەفتەی داھاتوو دەکۆڵێتەوە

 پەرلەمانی عێراق ھەفتەی داھاتوو دەکۆڵێتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارە یەکشەممەی داھاتوو، پەرلەمانی عێراق دووەم دانیشتنی خۆی ساز بدات و تێیدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دیاری بکرێت.

نوێنەری کوردانی شەبەک لەپەرلەمانی عێراق(مەلا سالم شەبەک)بەkdp.inf-ی راگەیاند:دوای ئەوەی دوێنێ پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا کۆبوونەوە بۆ مانگی داھاتوو دوابخرێت،ئەمڕۆ بڕیاردرا کۆبوونەوەکە پێش بخرێت بۆ یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو.

نوێنەری کوردانی شەبەک زیاتر گوتی: بڕیارە لە کۆبوونەوەی ھەفتەی داھاتوو کە دووەم کۆبوونەوەی خولی نوێیە، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دیاری بکرێت.

(مەلاسالم شەبەک) روونیشی کردەوە، کورد و سوننە کێشەیان نییە لە دیاریکردنی کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام ھاوپەیمانیی نیشتیمانی هێشتا رێکنەکەوتوون لەبەر ئەوەی (مالیکی) سوورە لەسەر خۆکاندیدکردنەوە، بۆیە پێویستە لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی ئەوە لەبەرچاو بگرێت کە زۆرینەی لایەنەکان دژی سێبارە خۆکاندیدکرنەوەی (مالیکی)-ن و کەسێکی دیکە لە شوێنی ئەو دیاری بکەن.
Top