موسڵ..تەقاندنەوەی ماڵی پۆلیسەكان

موسڵ..تەقاندنەوەی ماڵی پۆلیسەكان
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند :چەكدارانی داعش ماڵی سێ‌ كارمەندی پۆلیسی عیراقییان بەبۆمبی چێنراو تەقاندەوە.



سەرچاوەكە بە ئاژانسی مەسدەر نیوزی راگەیاندووە: دوای هەڵاتنی خێزانەكان لەناحیەی شورە ی باشوری شاری موسل چەكدارانی داعش ماڵی سێ‌ كارمەندی پۆلیسی عیراقیان بۆمبڕێژكردووە و تەقاندوویانەتەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە ، تەقاندنەوەی خانوەكان تەنها زبانی ماددی هەبووە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە خانوەكانیش بەتەواوی داڕووخاون.
Top