ئالۆزیەكانی عێراق كاریگەریی نەرێنی لەسەر هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی جێهێشتووە

ئالۆزیەكانی عێراق كاریگەریی نەرێنی لەسەر هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی جێهێشتووە
رێناس جانۆ پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، تا ئێستە هیچ وادەیەك بۆ پێكهێنان و راگەیاندنی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی دەست نیشان نەكراوە.
راشیگەیاند، بەهۆی ئەو ئالۆزیانەی ئەمڕۆ لە گۆرەپانی سیاسیی عێراق دا هەیە، بۆتە هۆكارێك بەوەی نەتوانرێ لایەنە سیاسییەكان بپرژێنە سەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی و بەشداری كردنی لایەنەكان.
وتیشی، بۆیە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی كاتی پێویستەو پێویستە لایەنە سیاسیەكانیش بە چڕ تر لە ئێستەداكاری بۆ بكەن.
Top