دوو مزگەوت لە موسڵ تاڵانکران

دوو مزگەوت لە موسڵ تاڵانکران
سەرچاوێكی لە لیژنەی ئەمنی لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم لە سنوری پارێزگای موسڵ رایگەیاند: ئێواری دوێنی هەینی چەند كەسێك نەناسراو كەل و پەلی دوو مزگەوتیان لە ناوەراستی شارەكە دزیوە .


غەیاس سورچی، ئەندامی لیژنەی ئەمنی لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم لە سنوری پارێزگای موسل، بە ئاژانسی هەوالی پەیامنێری راگەیاند: دوای تەواو بوونی نوێژی مەغریب چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرش دەكەنە سەر هەردوو مزگەتی ( الخچر ) و ( الصابونجی ) لە ناوچەی ( باب توب ) لە ناوەراستی شاری موسڵ تەواوی كەل و پەل و مولیدی كارەبا هەردوو مزگەوتەكە دەدزن.

ناوبرا وتی: ئیستاش مزگەوتەكان بێ‌ كارەبان بۆیە بۆیە هاوولاتیانی شارەكە ناتوانن بۆ نوێژ كرن روو لە هەردوو مزگەوتەكە بكەن .

غەیاس سورچی باسی لەوەشكرد، گروپی چەكداری داعش لە شاری موسل مەزاری ئیمام ( عومەری كوری خەتاب ) یان تەقاندەوە كە دەكەوێتە خۆرهەلاتی شاری موسڵ لە نزیك شارۆچكەی تەلەعفەرە .

هەروەها ناوبرا وتیشی: چەند رۆژێكە چەكدارانی داعش مەزاری ( نەبی یونس )یان لە رۆژهەلاتی شاری موسڵ كونترۆل كردووە، هەروەها سەرپەرشتیاری مەزارەكەیانیش لە كارەكەی دوورخراوەتەوە و بە نیازە ئەم مەزارەش هاوشێواری مەزارەكانی تر بتەقێننەوە.



شایەنی باسە دوای ئەوەی شاری موسڵ لە لایەن داعشەوە كونترۆل كرا، دەستگیرا بە سەر دەزگا ئەمنیەكان و فرۆكەخانەی شارەكە و ئازادكردنی بەندكراوەكان لە بەندینخانەی بادۆش و ئاوارەی بوونی نزیكەی نیو ملیون هاوولاتی شارەكە کە روویان لە ناوچە ئارامەكانی هەرێمی كوردستان كرد.
Top