لە پەرلەمانی عێراق کورد و دەوڵەتی یاسا بووە شەڕیان

 لە پەرلەمانی عێراق کورد و دەوڵەتی یاسا بووە شەڕیان
دوای ئەوەی لایەنەكان بەدەم داواكەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە چوون و وەك بڕیاری لێ درا، ئەمڕۆ سێشەممە 1-7-2014 یەكەم دانیشتنی خولی سێیەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد، بەڵام هەر دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران شەڕ دەستیپێكرد.

پێش ئەوەی پەرلەمانتاران پشوو وەربگرن، نەجیبە نەجیب پەرلەمانتاری فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستانی دەنگی بەرزكردەوە و داوایكرد نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە ئامادەی دانیشتنەكە بوو، بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات. پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاساش لەسەر داوای ئەو پەرلەمانتارە كوردە هاتە وەڵام و هەرێمی كوردستانی بە داڵدەدانی سەركردەكانی داعش تۆمەتباركرد.






رووداو
Top