عەممار حەکیم بۆ د. رۆژ: لە پێشکەشکردنی کاندیدەکان پەلە بکەن
ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری بەغدا، د. رۆژ نووری شاوەیس، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق کۆبووەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و رەوشی عێراق-یان تاوتوێكرد.
بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی عەممار حەکیم، لە کۆبوونەوەکەدا حەکیم داوای لە کوتلە سیاسییەکان کردووە لە پێشکەشکردنی کاندیدەکانیان پەلە بکەن و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت کە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێراق لە خۆبگرێت.
هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی داوا لە هەموولایەک دەکات بەرپرسیاریەتی ئەو دۆخە لە ئەستۆبگرن لە پێناو دەرهێنانی عێراق لەو تەنگژە سیاسیی و ئەمنیيەوەی کە تێیکەوتووە. هەروەها د. رۆژ جەختیکردووەتەوە کە کورد خوازیاری پێکهێنانی حکومەتە کە دڵنیایی بداتە هەموومان.
رووداو
