قاسم عەتا: سوپا لە پێشڕەویدایە و بەمزووانە كۆنترۆڵكردنی سەڵاحەدین رادەگەیەنین

 قاسم عەتا: سوپا لە پێشڕەویدایە و بەمزووانە كۆنترۆڵكردنی سەڵاحەدین رادەگەیەنین
لیوا قاسم عەتا، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، كە لە 24 كاژێری رابردوودا لە رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەكدارانی داعش، سوپا پێشڕەوی كردووەو زیانی گیانی و مادیی زۆریان لە داعش داوە.

لیوا قاسم عەتا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كە لە شاری بەغدا سازیكرد، وردەكاریی شەڕەكانی نێوان چەكدارانی داعش و سوپای عێراقی باسكرد.

ئەو رایگەیاند، كە لە پارێزگای سەڵاحەدین سوپای عێراق پێشڕەوی كردووەو توانیویەتی زانكۆی تكریت كۆنترۆڵ بكاتەوە. گوتیشی "قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكەی سوپا زۆر سەركەوتوو بووەو ئێستاش شەڕ لە تكریت بەردەوامیی هەیە".

قاسم عەتا دڵنیابوو لەوەی دەتوانن شەڕەكە لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن و گوتی "بەمزووانە كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی پارێزگای سەڵاحەدین رادەگەیەنین".

لیوا قاسم عەتا گوتی :" لە 24 كاژێری رابردوودا سوپا توانیویەتی 149 چەكداری داعش بكوژێت و 51 ئۆتۆمبێلێشیان تێكبشكێنێت"، بەڵام ئاماژەی بە زیانەكانی سوپای عێراق نەكرد.






رووداو
Top