بەغدا: یەکەم گەڕی فڕۆکەی جەنگیی سوخۆیمان وەرگرت
سوپا دەڵیت، فڕۆکە جەنگییەکان، هاوکار دەبن لە شەڕی بەرەوڕووبوونەوەی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش). جەختیشی کردەوە کە بەمزووانە فڕۆکی زۆرتریان پێ دەگات.
وەزارەتی بەرگریی عێراق هاوکات ڕایدەگەیەنێت کە، یەکەم گەڕی بەدەستگەیشتنی فڕۆکەی سوخۆی 25 ، پێنج دانەن و دەتوانن ئامانجەکان بپێکن و لەم ڕۆژانەدا بۆ شەڕ دژ بە داعش بە کار دەبرێن.
