ڕه‌جه‌وی: حوكمی مالیكی و ئێران له عێراق كۆتایی هاتووه
خاتوو ڕه‌جه‌وی، له میانه‌ی گه‌وره‌ترین كۆنفرانسی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له شاری پاریس، ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت جۆرێكه له شۆڕش دژی حوكمی ویلایه‌تی فه‌قیھ و حوكمڕانی ئێران له عێراق له ڕێگه‌ی نووری مالیكی ـیه‌وه.
هه‌روه‌ك گوتیشی له ئێستادا هاووڵاتیانی سووریا و عێراق شه‌ڕی حوكمی ئێران و پاوانخوازی سه‌رانی ئێران ده‌كه‌ن.
ئاشكراشی كرد كه 200 فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی پاسدارانی ئێران ئێستا له عێراقن و له‌سه‌ر داوای مالیكی به چه‌ك و جبه‌خانه‌ی زۆره‌وه ڕه‌وانه كراون و ئه‌وان فه‌رمانده‌ی هێرشه‌كانی مالیكی ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌كانی خۆی شكستیان له ئه‌ركه‌كانیاندا هێنا.
Hawler
