زێبارى و حه‌كیم له‌باره‌ى ره‌وشى ئه‌منى و سیاسى عێراق له به‌غدا كۆبوونه‌وه
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زێبارى و حه‌كیم پێشهاته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان له‌باره‌ى ره‌وشى ئه‌منى و سیاسى عێراق گفتوگۆكرد و به وردى راوبۆچوونیان له‌و باره‌ویه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى له عێراق باسیان له داواكاری حكوومه‌تى عێراق له ئه‌مه‌ریكا كردووه كه تێدا به فه‌رمى داواى كردووه هێرشى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له دژى چه‌كدارانى قاعیده له عێراق ئه‌نجام بدات.
