ئەمریكا چوار تیمی دیكەی سەربازی دەنێرێتە عێراق

 ئەمریكا چوار تیمی دیكەی سەربازی دەنێرێتە عێراق
وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، جگە لەو 300 راوێژكارە سەربازییە ئەمریكییەی كە نێردراون، چوار تیمی دیكەش لە رۆژانی داهاتوودا دەگەنە بەغدا.

پێنتاگۆن ئاشكرایكرد، ئەو 300 راوێژكارەی پێشوو دەستیان كردووە بە كارەكانی خۆیان لە بواری ناردنی زانیاری و كۆكردنەوەی زانیارییە هەواڵگرییەكان، هەروەها لە چەند رۆژی داهاتووشدا چوار تیمی دیكەی ئەمریكی بەرەو بەغدا بەڕێدەكەون، كە لە 200 كەس پێكهاتوون.

گوتەبێژی پێنتاگۆن ئادمیراڵ جۆن كیربی، ئاماژەی بەوەكرد، لەو 300 ئەندامەی تیمەكان كە ئێستا لە بەغدان، دوو تیمیان تایبەت كراون بە پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، كە لە 40 كەس پێكهاتوون و ٩٠ كەسی دیكەیان كاریان پەیوەندیكردن دەبێت بە چالاكییەكانی ناو شاری بەغدا و كۆكردنەوەی زانیاری و هاوكاریكردنی دەزگا ئەمنییەكانی عێراق.





رووداو
Top