بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی باشور ده‌وڵه‌تی شیعه به‌بێ مالكی راده‌گه‌یه‌نێت
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی باشور له به‌غدا، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ( 24 حوزه‌یرانی 2014) بڵاوكراوه‌ته، ئه‌وه‌ی تێدا باسكراوه، " بزووتنه‌وه‌كه پشتیوانیی له وتاری سیاسی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی شیعه و ده‌ستنیشانكردنی سنووری ئیداری ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌كات كه له باكوره‌وه له پارێزگای سامه‌را تا باشور،(فاو، كه‌نداوی عه‌ره‌ب) پێكدێنێت و سنوری ئیداری ده‌وڵه‌ته‌كه هاوسێ ده‌بێت له‌گه‌ڵ كوه‌یت و هه‌ردوو سنوری خۆیشی له‌خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودی و ئێران ده‌پارێزێت".
بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی باشور ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، " پێویسته كه‌سوكارمان له باشور نه‌كه‌ونه دوای خواست و ویستی چه‌ند لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتداری شیعه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێك به‌ناوی عیراقی یه‌كگرتوو، یان بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی حوكمی سوننه و لایه‌نه سه‌ركوتكاره‌كانی دیكه"، روونیشیكرده‌وه،" هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك نیه له مانه‌وه‌ی شیعه له‌ژێر ده‌ستی سه‌ركرده‌ی سیاسی لایه‌نه حزبیه‌كانی شیعه تا چیتر نه‌بنه سووتاماكی جه‌نگێكی تایه‌فی كه نه‌ده‌كوژێته‌وه‌و نه كۆتایشی پێدێت".
بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی باشور ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر گرنگیی، "ئاگایی سیاسی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی باشور و خۆیان له‌و حزب و كه‌سایه‌تیه سیاسیانه به‌دوور بگرن كه جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هیچ قازانجێكی باڵای شیعه‌كانی عیراقیان له‌لا گرنگ نیه"، ده‌شڵێت: بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی باشور له‌مه‌ودوا دان به عیراقدا نانێت وه‌ك یه‌ك نیشتمان.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا، بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی باشور ئاشكرایكرد، " رێز له خواسته‌كانی گه‌لی كورد سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ده‌گرێت كه كه‌ركوك به‌شێك بێت له‌و ده‌وڵه‌ته، هه‌روه‌ك به‌مافی سوننه‌كانیشی ده‌بینێت ده‌وڵه‌تی خۆیان له ناوه‌ڕاستی عیراق رابگه‌یه‌نن به‌پێی سنوریی ناوچه سوننه‌نشینه‌كان كه له باكوری پارێزگای سامه‌راوه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین".
بزووتنه‌كه داوای ئه‌وه‌ش له‌مه‌رجه‌عه ئاینیه‌كان ده‌كات له نه‌جه‌ف، " راستی و دروستی هه‌ڵوێستی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو"، به‌پێویستیشی زانی، " چیتر رۆڵه‌كانی باشور په‌لكێشی شه‌ڕی تایه‌فی و ئه‌تنیكی نه‌كرێت كه به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كی تێدا نیه جگه له‌حزبه‌كان و جگه له وێرانكاریش هیچ ئاكامێكی دیكه‌ی لێناكه‌وێته‌وه".
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه، " بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی باشور به‌پێویستی ده‌زانێت رێز له سه‌روه‌ری سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسێ بگرێت و كار له‌سه‌ر پێكهێنانی په‌یوه‌ندیه‌كی دبلۆماسی ده‌كات به‌ومه‌رجه‌ی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی شیعه پارێزراو بێت.
بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی شیعه ، بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیه و ژماره‌یه‌كی زۆر له شیعه‌كانی باشوری عیراق پێكیانهێناوه.
خه‌ندان
